پێکهێنانی کابینەی نوێی، تەوەری گفتوگۆی تاڵەبانی و کونسوڵی تورکیا
پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد و پێکەوە لەبارەی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت و بارودۆخی گشتی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.
لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
#کوردپرێس
#کابینەی دەیەم
#کورد
#کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان
#قوباد تاڵەبانی
#کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر
#ئێرمان تۆپچو
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران