شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-06 10:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوای کۆتایی پێهێنانی بە دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنووسان دەکرێت

پوختەی هەواڵ
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ و سەنتەری میترۆ، ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسە دەکەن، کە لەلایەن بەرپرسێکی سەربازییەوە لە سنووری سلێمانی هێرشی کرایە سەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بڵاویکردەوە، وریا عەبدولخالق یەکێکە لەرۆژنامەنووسەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو لەلایەن دوو کەسەوە ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماردانی جەستەیی بۆتەوە، ئەم هێرش و پەلامارە و هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر رۆژنامەنووسان کە هەر ئامانجێکی لەپشتەوە بێت ئیدانە دەکەین و داوای کۆتایی پێهێنانی دەکەین.

سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندووە، بۆ بەدواداچوونی لەبارەی ئەم کەیسەوە پەیوەندییان کردووە بە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە و ئەوان دڵنیاییانداوە، کە ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردووەتە سەر رۆژنامەنووس وریا عەبدلخالق دەستگیر کراوون بەپێی رێوشوێن و رێکارە بەرکارەکان.

هەروەها، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنووس) وێڕای سەرکۆنە و شەرمەزارکردنی ھێرشکردنە سەر وریا عەبدولخالق ڕۆژنامەنووسی دەزگای بوار و بریندارکردنی، ھیواخوازە دۆسیەکەی بەلاڕێدا نەبرێت و تاوانباران چۆن دەستگیرکراون وەھاش بە سزای خۆیان بگەیەنرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو ڕۆژنامەنوسە لەسەر ئەنجامدانی کارێکی میدیایی زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا ڕووبەڕووی ئەو ھێرش و پەلامارە ناڕەوایە بوەتەوە و بەرپرسێکی سەربازیی پلەدار لە ڕێگەی پاسەوان و کەسە نزیکەکانیەوە ھەوڵی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنوسەکەیان داوە لەژێر زەبری چەک و چەقۆ و ھێزدا کە ئەمە یەکێکە لە مەترسیدارترین کارەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان.

ڕۆنووس هیواخوازە، دۆسیەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و بوونی پلە و بەرپرسیارێتی سەربازیی ئەنجامدەری تاوانەکە نەبێتە ھۆی پەردەپۆشکردنی تاوانەکە و بەلاڕێدابردنی، لە ھەمان کاتدا ئامادەیی تیمی پارێزەرانیشیان ڕادەگەیەنین بۆ پارێزگاریکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسەکە و دەزگاکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە