ئەمریکا کەرەستەی سەربازی و لۆجستی نوێی گواستەوە بۆ حەسەکە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە گەیشتوەتە بنکەی قەسرەک لە لادێکانی حەسەکە و کەرەستەی سەربازی و لۆجستی تێدابووە، هاوکات فڕۆکەیەکی دیکەش لە بنکەی شەدادی نیشتوەتەوە و بەهەمانشێوە کەرەستەی سەبازی تێدابووە و دوو هێلیکۆپتەریش چاودێریان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکان دوای ئەوە هات کە هێزێکی زەمینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە چەند بارهەڵگرێکی کەرەستەی سەربازی و لۆجستی، بەرەو بنکەیەکی ئەمریکییەکان لە لادێکانی حەسەکە بەڕێکەوتن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەش کردووە، بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ململانێ و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی زیاتریان بردوەتە بنکەی کۆنیکۆ لە باکووری دێرەزور، جگە لەوەی چوار تۆپهاوێژ و چەکی پێشکەوتوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی نوێیان بردوەتە بنکەکە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران