شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-02 11:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی وەڵامێکی توندی ئێران وەردەگرنەوە

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت: "ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی دژی ئێران و میحوەری بەرخۆدان ئەنجامی دەدەن وەڵامێکی زۆر توند وەردەگرن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: "ئێران هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێت، بۆ ئامادەکردنی گەلی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاوچنۆکی جیهانی، چ لەسەر ئاستی سەربازی، چ لەسەر ئاستی چەک، یان کاروباری سیاسی بێت".

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: "دوژمنان بە ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیشەوە وەڵامی توندیان بۆ ئەو کارانە وەردەگرن کە دژی ئێران و بەرخۆدان دەیکەن".

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئەوەشی ڕاگەیاند: "با دوژمنانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بزانن کە بە ناچاری وەڵامی توندیان بۆ ئەو کارانە وەردەگرن کە دژی ئێران و بەرەی خۆڕاگری دەیکەن".

ڕێبەری لەبارەی هۆکاری شەڕی ئێران لەگەڵ ئیستیکباری جیهانی وتیشی: بێ گۆمان ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەهۆی ئەو پاوانخوازیە زاڵمانەوەیە کە ئیدارەی ئەمریکا بەرامبەر بە میللەتی ئێمە کردوویە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە