شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-29 10:43 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا

ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان کۆبووەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکەم و گرنگترین هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان لە تورکیا هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری PKKیە. لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: وەک پارتی دەم لەگەڵ چارەسەرێکداین کە لەسەر بنەمای یەکسانیی گەلان بێت؛ ئێمە دەمانهەوێت دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازاد دامەزرێت.

عێراق لەدژی ئیسرائیل سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد

باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە به‌ره‌به‌یانی ۲۶ی ئه‌م مانگه‌دا ئاسمانی عێراقیان بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێشکەش بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، تیایدا سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ی کرد.

لە دوو ئۆپەراسیۆنی YPJدا سێ چەکداری داعش دەستبەسەر کران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردەوە: لەم ڕۆژانەدا کە هەرێمەکانمان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی بەرفراوانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بووەتەوە، شانەکانی داعش لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرش و کۆمەڵکوژیی نوێ دژی گەلەکەمانن. لەسەر ئەو بنەمایە یەکینە ئەمنییەکانی یەپەژەمان بە وریاییەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی دوو شانەی جیاوازی داعش ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سێ چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە