شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-29 09:20 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لە سەرچاوەکانیەوە لەناو دەبەین

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمدواییەی HPG بۆسەر دامەزراوەی TUSAŞی تورکیا جەختی کردەوە کە هیچ پەیامێک لەلایەن PKK و لایەنگرانییەوە بۆ تورکیا قبووڵکراو نییە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرچاوەکانییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی لەبارەی پرسەکانی ئەمدواییەی تورکیاوە وتی: دارودەستە تیرۆریستەکان ناتوانن سیاسەتی تورکیا دابڕێژنەوە. ناتوانن لە نێوان ٨٥ ملیۆن کەسدا دیواری ناکۆکی دروست بکەن. ناتوانن وڵاتەکەمان لەو ڕێڕەوە لابدەن".

هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لەسەرچاوەکانییەوە لەناو دەبەین

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها باسی لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) لە ئەنقەرە کرد کە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم ئەنجام درا و لەم بارەیەوە وتی: "ئەوە دەردەکەوێت، ئەو داردەستە تیرۆریستانەی بە خوێنڕشتن دەژین، وەک خزمەتکارێک بەدوای ئاغای نوێ و نۆکەرایەتیاندا دەگەڕێن. وەک کۆماری تورکیا ئەو پەیامەی کە بە ڕێگەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی دەیەویست بگات، پووچەڵ و خستمانە تەنەکەی خۆڵەوە".

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە (TUSAŞ)، ٤٧٠ خاڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی کراوەتە ئامانج و ٢١٣ تیرۆریست لە چالاکی خراوە".

هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لەسەرچاوەکانییەوە لەناو دەبەین

 ئەردۆغان وتیشی: "ئامادە نین هیچ پەیامێک لە تیرۆریستان، بکووژە خوێنمژەکان و خاوەنەکانیان کە بەکاریان دەهێنن، وەربگرین. داردەستە تیرۆریستەکان ناتوانن سیاسەتی تورکیا دابڕێژنەوە. ناتوانن لە نێوان ٨٥ ملیۆن کەسدا دیواری ناکۆکی دروست بکەن. ناتوانن وڵاتەکەمان لەو ڕێڕەوە لابدەن".

هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لەسەرچاوەکانییەوە لەناو دەبەین

سەرۆک کۆماری تورکیا بەشێکی دیکەی قسەکانی تایبەت کرد بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و لەم بارەیەوە گوتی: "هەر شوێنێک بەرژەوەندییەکانی تورکیای لێ بێت، دەچین. بەرژەوەندییەکان هەرچییەک بێت، بەو ئاراستەیەدا پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین. ئەوە بڕبڕەی پشتی سیاسەتی دەرەوەمانە. پەرەسەندنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ BRICS، هەرگیز بە مانای بەدیلێک بۆ پەیوەندییەکانی دیکەمان نییە و ناشبێت. گۆڕانکاری لە هەڵوێستماندا ناکەین، بە پێچەوانەوە لە هەوڵداین بۆ جێگیرکردنی پێگەی شایستەی تورکیا لەهەر چەشنە گۆڕانکارییەک لە سیستەمی جیهانیدا".

ناوبراو گوتیشی: "پێشکەوتنەکانی خۆمان لە بواری پیشەسازی بەرگریی کە جێی شانازیی وڵاتەکەمان لە جیهاندایە، بە پێداگرییەوە بەردەوامی پێ دەبەخشین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە