شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-26 16:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشە ئاسمانیەكەی سەر ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆكۆنەی هێرشە ئاسمانیەكەی ئەمشەوی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كرد و ڕایگەیاند: "داوا لە هەمو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەش كرد، داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان".
سەرۆكاتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، "پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە