پەیەدە هاوسەرۆکانی نوێی دیاری کرد
پوختەی هەواڵ
له دەیەمین کۆنگره‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیدا هه‌ریه‌ک له غه‌ریب حه‌سۆ و په‌روین یووسف، وه‌ک هاوسه‌رۆکی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دووه‌مین ڕۆژی کۆنگره‌ی ۱۰ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (PYD)، که به دروشمی "پێکه‌وه له پێناو ئازادیی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، چه‌سپاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک و بونیادنانی سووریایه‌کی دیموکراتیک" به‌ڕێوه‌چوو، هاوسه‌رۆکانی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
له کۆنگره‌که‌دا ۷۰۰ ئه‌ندام به‌شدارییان کرد و تێیدا هه‌ریه‌ک له غه‌ریب حه‌سۆ و په‌روین یووسف، له شوێنی ساڵح موسلم و ئاسیا عه‌بدوڵڵا وه‌ک هاوسه‌رۆکی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
کۆنگره‌که به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاری کردنی ۹۰ ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی به‌رده‌وام ده‌بێت.
#ڕۆژاوا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەیەدە
#PYD
#پارتی یه‌کێتی دیموکراتی
#هاوسەرۆکی پەیەدە
#غه‌ریب حه‌سۆ
#پەروین یووسف
#ساڵح موسلم
#ئاسیا عەبدوڵڵا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران