کوردێکی سونە وەکوو پارێزگاری نوێی کوردستان دەستنیشان کرا
پوختەی هەواڵ
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئارش لهۆنی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی چواردەیەمدا هەڵبژێردراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران هەواڵی دەست نیشان کردنی «ئارش زرێتەن لهۆنی»ی وەکوو پارێزگاری سونەی کوردستان؛ بڵاو کردەوە.
ئارش زرێتەن لهۆنی لە گەنجانی ئەهلی سونەیە و لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی لە شاری پاوەی سەربە پارێزگای کرماشانە. ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆریە و لە خولی یازدەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراندا وەکوو نوێنەری پاوە، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران