مەسعوود پزیشکیان گەیشتە عێراق
پوختەی هەواڵ
مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئەو وڵاتە‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه، محەمەد شیاع سوودانى، پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران مەسعوود پزیشکیان کردووه.
پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا بڕیاره پزیشکیان سه‌ردانی شاره‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا بکات و پاشان ده‌گاته هه‌رێمی کوردستان و له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆ ده‌بێته‌وه.
سەرۆک کۆماری ئێران، پێش سەردانەکەی بۆ عێراق وتی، "لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبینەوە و پلانمان هەیە کۆمەڵێک ڕێککەوتن واژۆ بکەین".
#ئێران
#عێراق
#کوردپرێس
#مەسعوود پزیشکیان
#سەرۆک کۆماری ئێران
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#سەرۆک وەزیرانی عێراق
#بەغدا
#سلێمانی
#تاران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران