چەند دامەزراوەی فیدڕاڵی عێراقی و هەندێک هێزی ناوخۆ هەوڵیاندا مافی پێکهاتەکان پێشێل بکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسروور بارزانی له وتارێكدا له "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" لە هەولێر، ڕایگهیاند: "کوردستان بە درێژایەتیی مێژوو وەکوو بێشکەی مرۆڤایەتی هەمیشە نیشتمانی نەتەوە و ئایین و ئایینزای جیاواز بووە، چەندین شارستانییەتی جیاواز، وەکوو شارستانییەتی سۆمەری، ئەکەدی، دانی، ئاشووری و سریانی و چەندانی دیکە لەسەر زەمینی کوردستان سەریان هەڵداوە و گەشەیان کردووە".
ئاماژهی بهوهش كرد، "کاتێک پەلاماری هەرێمی کوردستان دراوە، جیاوازی لەنێوان ئایین و کولتورە جیاوازەکاندا نەکراوە و هەموان بە یەک چاو سەیر کراون کە ناحەزان و دوژمنان وەکو یەک سەیری ئێمە دەکەن، دەبێت ئێمەش یەک دەست و وەکو برا بین بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەمو تەحەدا و ناخۆشییەکان ببینەوە".
مهسروور بارزانی باسی لهوهشكرد، "لەم دواییانە هەوڵ درا مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەندێک هێزی ناوخۆ و چەند دامەزراوەی فیدڕاڵی عێراقی پێشێل بکرێت، بە هەمو توانای خۆمانەوە ڕوبەڕوی ئەو هەوڵ و پیلانانە بوینە و سەرەنجام بەشێک لەو مافە زەوتکراوەکان گەڕێنرانەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران