بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە سێ کەس لە پەرێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان سه‌رحه‌د، قائیمقامی دوكان لەبارەی ئەم هێرشەوە ڕایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلیكی كرد كه له جۆری لاندكرۆزه و به‌ته‌واوی سووتاوه کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە سلێمانییە، لە هێرشەکەدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆتۆمبێله‌كه له دوكانه‌وه به‌ره‌و خه‌له‌كان ڕۆیشتوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه‌كه‌ش ناسنامه‌ی كه‌سێک به‌ناوی موزه‌فه‌ر حسێن خدر كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی ناودەشت-ی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه دۆزراوه‌ته‌وه، هاوكات دوو كوڕیشی له‌گه‌ڵیدا بوون و له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دانیشتوی شارۆچکەی حاجیاوان.
کامەران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند "سەرجەمی قوربانییانی بۆردوومانەکەی خەلەکان، سەر بە یەک خێزانن و دانیشتوی گوندی کفرەدۆڵی سەر بە قەزای حاجیاوان، موزەفەر حوسێن خدر، خەڵکی گوندی ماخۆمەزنانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، لە قەزای پشدەر بوە، پیشەی کڕین و فرۆشتنی چەک بووە لە مەیدانی قەزای حاجیاوا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لە هەمان ڕووداودا، دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی محەمەد موزەفەر حوسێن -۱۸ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ۱۲‌ی ئامادەیی و موبین موزەفەر حوسێن - ۱۴ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ۹‌ی بنەڕەتی گیانیان سپاردووە".
بۆچوونی بەکارهێنەران