شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-04 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە حەسەکە گواستەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی ڕەوانەی بنکەی فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجیر لە لادێکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید" بە پشتبەست بە سەرچاوەكانی لە سووریا بڵاوی كردەوە، ئەو هێزە ئەمریکیانەی لەژێر چەتری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن، ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاروانێکی سەربازییان ناردوە بۆ ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بریتی بوون لە بارکردنی چەک، زرێپۆش، تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و  لە ناوچەی کوردستانی عێراقەوە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجیر لە لادێکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمریكا دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە جێگر بكات كە پێكدێن لە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، بنکەی کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە باکووری دێرەزوور و بنکەی ئەلشەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە