نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدران کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران ئامادەبوو، و لە پەراوێزی ئەو دیدارەش لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤ له په‌راوێزی بهشدارییاندا له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هاکان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ بوونه‌وه.
له ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ فراوان کردنی هاریکاریی هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکیان خستووەتە سەر دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش.
#ئێران
#تورکیا
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#کورد
#کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی
#تاران
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#وەزیری دەرەوەی تورکیا
#هاکان فیدان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران