كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماره‌ی لیست و حزبی به‌شدار لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگه‌یاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، ۱۳۹ لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌که‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلاى، له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی لیست و کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ۲ هاوپه‌یمانی و ۱۳ حزبی سیاسی ناوی خۆیان بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌که تۆمار کردووه.
وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، ۱۹ کاندیدی کریستیان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کاندید کردووه، که ۷ کاندید له هه‌ولێر، ۴ کاندید له سلێمانی و ۷ کاندید له دهۆک بوون، هەروەها ۲۰ کەسیش لە پێکهاتەی تورکمان خۆیان کاندید کردووه، ۱۴ کاندید له هه‌ولێر و ۶ که‌س له سلێمانین.
جومانە غەلاى ده‌ڵێت، ۸۵ کاندید وه‌ک سه‌ربه‌خۆی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کاندید کردووه، به‌وه‌ش کۆی گشتی کاندید و لیسته‌کان ۱۳۹ لیست و کاندیدن.
بۆچوونی بەکارهێنەران