بەڕێوەبەریی خۆسەر لێبووردنی گشتیی لە کوردستانی سوویا دەرکرد
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتیی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە "لێبووردنە گشتییەکە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر و تاوانەکانی دیکەش دەگرێتەوە بەمەرجێک سووری بن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبڕیارەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە، "لێبووردنی گشتی ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە، کە نیوەی سزای زیندانییەکەیان بەسەربردووە و هەموو ئەو زیندانیانەی نەخۆشی درێژخایەن و چارەسەرنەکراویان هەیە ئازاد دەکرێن".
جەختیش کراوەتەوە، هەر زیندانییەک تەمەنی ۷۵ ساڵ یان زیاتربێت ئازاد دەکرێت و ئەوکەسانەشی سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەبووە سزاکەیان دەگۆڕێت بۆ ۱۵ ساڵ بەند کردن.
هەر لەبڕیارەکەدا هاتووە، "لێبووردنەکە بەرپرسانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و چەکدارانی تیرۆر ناگرێتەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران