شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-16 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حساب نەکردن بۆ کورسییەکانى یەکێتى لە کەرکووک هەڵەیەکى گەورەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى یەکێتى هۆشدارى دەدات لەوەى پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی کەرکووک ئایندەى شارەکە دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، لە هەموولایەنەکان زیاتر یەکێتى ئیسحقاقى هەڵبژاردنە بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکووک.

وتەبێژى یەکێتى دەشڵێت: لە هیچ کوێى دنیا دوو کورسى لە شەش کورسى زیاتر نییە، حساب نەکردن بۆ کورسییەکانى یەکێتى هەڵەیەکى گەورەیە.

سەعدی پیرە هۆشداریی دا لەوەى، هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێی کەرکووک بەبێ یەکێتى خراپە و ئایندەى کەرکووک سەقامگیر ناکات و تێکى دەدات.

دواى حەوت مانگ لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، هێشتا بەهۆى ڕێککەوتنى لایەنەکانەوە حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى کەرکووک و دیالە پێک نەهێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە