شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-16 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تا ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ درێژ کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ درێژ كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بڕیاره‌ ۲۰ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م(۱۰)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و لایه‌نه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌ پێنج له‌و كورسیانه‌ بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان كراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە