شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-23 13:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی هەرێم هەرسێ باڵی کۆمەڵەی بانگهێشت کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکان ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەزگای ئاسایش بانگهێشتی کردوون و داوای لێکردوون بە فەرمی بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە هەرسێ باڵی کۆمەڵەکان کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمریکای وتووە: "دەزگای ئاسایش هەرسێ کۆمەڵەکەی بانگهێشت کرد و پێیان وتین ئەگەر بارەگاکانتان چۆڵ نەکەن هێزی عێراقی دێتە سەرتان، پێشیان وتین یان بچنە سورداش یان عەربەت".

سەرچاوەکە وتیشی "بەڵام وتوومانە و دەیڵێینەوە ئێمە بارەگاکانمان چۆڵ ناکەین، بۆ ئەمە لەگەڵ یوئێن و چەند لایەنێک تەنانەت پەیاممان داوە بە دەوڵەتی عێراق، بەڵام وادیارە فشارەکان کۆتاییان نایەت لەسەرمان. ئیتر هەر ئەوە هەیە یان قەڵاچۆمان بکەن و کۆمەڵکوژمان بکەن".

دەنگی ئەمریکا بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە و هۆکاری پشت ئاگادارکردنەوەکەی ئەم حزبانە چەند جارێک پەیوەندی کرد بە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو.

سەرچاوە باڵاکە وتی:" ئێمە وابڕیارمانە وەک هەرسێ کۆمەڵەکە کە چۆڵی ناکەین و دەمێنینەوە، چوونکە پێشتر مەرجەکانمان قبووڵ کرد دیاردەی چەکداریمان نەهێشتووە و لەگەڵ پێوەرە ستاندارە جیهانیەکان گونجاندوومانە، یوئێن خۆی هاتووە و لە نزیکەوە سەردانی بارەگاکانیان کردووە".

وتیشی: "بۆیە ئەوەی ئێستا ئەیانەوێت بیکەن شکاندنی هەیمەنە و سنبول و هێمای ئەو حزبانەیە کە لەو بارەگایانەدا هەیە، بە کوردیەکەی وەک موجاهیدینی خەڵک دەیانەوێت لە خاکی هەرێم و عێراق دەرمان بکەن، بەڵام ئەگەر ناچارمان بکەن و فشارەکان بەردەوام بن ڕێگەی تر دەگرینە بەر کەرەنگە هیچ لایەنێک حەزی لێ نەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە