شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-15 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باقری و تاڵەبانی جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی کرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و دیالۆگی جدیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کرایەوە بەشێوەیەک دادپەروەری و هاوبەشیی ڕاستەقینە ڕەچاو بکرێت.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە مێژویەکی دێرینی هەیە، خواستی یەکێتیشی بۆ گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان دووپاتکردەوە بەشێوەیەک لەخزمەت بەرژەوەندییە گشتییەکان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا بێت.

لای خۆیەوە عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت سوپاسگوزاریی گەل و وڵاتەکەی بە سەرۆکی یەکێتیی و هەرێمی کوردستان گەیاند لەبەرامبەر هاوخەمی و بەشدارییان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی، هەروەها بەردەوامیی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، جگەلەوەی ڕۆڵ و کاریگەریی یەکێتیی لە ناوچەکە بەرز نرخاند.

عەلی باقری وتیشی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە رێزەوە لە ڕۆڵی مام جەلال دەڕوانێت لە بونیادنانی عێراقی نوێ و پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە ئێمە پابەندین پێوەی، بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوانیشمان لە بوارە جیاوازەکاندا فاکتەرە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە