شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-12 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی داوا لە ئەندامانی یەکێتی دەکات لەبارەی هەڵبژاردن قسە بۆ میدیاکان نەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە نووسراوێک ئەندامان و بەرپرسانی حزبەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لەبارەی وردەکارییەکانی هەڵبژاردن قسە بۆ میدیاکان مەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕۆژی 5ی مانگی (حوزەیران/6) نووسراوێکی بە واژۆی خۆیەوە ئاڕاستەکردووە و ئاگاداری ئەندام و بەرپرسانی حزبەکەی دەکاتەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە لێدوان قسەکردن بۆ میدیاکان لەبارەی وردەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

هاوکات لە نووسراوێکی دیکەدا لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرجەم ئۆرگانەکانی حزبەکە ئاگادار دەکاتەوە کە تەنها پلان و بەرنامەی مەکتەبی هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن، هەروەها خۆیان بەدووربگرن لە لێدوان و قسەکردن بۆ میدیاکان لەبارەی وردەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە