شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-06 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا دواخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا کە بڕیار بوو ۱۱ـی حوزەیران بکرێت، بۆ مانگی ئابی ۲۰۲۴ دواخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكرده‌وه‌ و دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی بۆ مانگی ئاب (هەشت)ی ئەمساڵ ڕاگەیاند.

وا بڕیاربوو هەڵبژاردنەکە ۱۱ی ئەم مانگە، بۆ جاری یەکەم لەدوای دامەزراندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە ۱۵۱ شار و شارۆچکەی کوردستان ‌و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە) بکرێت.

کۆمسیۆنەکە هۆكارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئاشكرا كردووه‌ و نووسیویه‌تى: "لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک هێز و لایەنی سیاسیی بەشدار لە هەڵبژاردن ‌و پرۆسەی سیاسی لە کوردستان ‌و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە)، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانیان کردبوو، بۆیە ئێمه‌ش لەوەڵامی داواکارییەکەیان، هەڵبژاردنەکەمان دواخست".

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەڕۆژئاوای کوردستان ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، کەمیی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدان‌ و ڕەخساندنی کات بۆ قسەکردن لەگەڵ دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی چاودێریی کردنی هەڵبژاردنە، دوو هۆی دیکەی دواخستنی هەڵبژاردنەکە بوون.

کۆمسیۆنەکە پێشتریش ڕایگەیاندبوو، زیاتر لەسێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە، ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نیشتەجێن، مافی دەنگدانیان دەبێت.

وا بڕیارە ۱۸ لایەن‌ و هاوپەیمانی سیاسیی بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بکەن، به‌ڵام ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ناسراو به ‌(ئەنەکەسە)، بڕیاریداوە بەشداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە