چاوەڕێ بووین دوای چەند ڕۆژێکی تر پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە، ۲۱ـی ئایار، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، سەردانی کۆنسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر کرد.
دواتر هەر لە کۆنسوڵخانەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمیی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی، حکوومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت".
مەسروور بارزانی وتیشی: "چاوەڕێ بووین دوای چەند ڕۆژێکی تر لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین، بەڵام بەداخەوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان، ئەوەش دڵگرانی کردین. هیوادارین ئەمە دواناخۆشیی گەلی ئێران بێت و هیوادارین ئەم رووداوانە ببنە هۆی لێکنزیکبوونەوەی گەلان".
بۆچوونی بەکارهێنەران