دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی مەسروور بارزانیی ڕەت کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایه‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی ڕه‌تکرده‌وه که تایبه‌ت به دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ 21ی 5ی 2024ی‌دا سه‌باره‌ت به سکاڵای مه‌سروور بارزانی بڕیاریدا، به‌ره‌تکردنه‌وه‌ی سکاڵاکه که تایبه‌ت به دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق تۆماریکردبوو.
دادگای فیدڕاڵی، هۆکاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سکاڵاکه‌ی مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست کردووه به‌وه‌ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنه‌کان ئەو پرسەی یەکلاکردوەتەوە.
مه‌سروور بارزانی له سکاڵاکه‌یدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دابه‌شکردنی 100 کورسیی په‌رله‌مانی کوردستانی به‌سه‌ر پارێزگاکان و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 کورسییه‌که‌ی کۆتای پێکهاته‌کان کردبوو.
#کوردپرێس
#پەرلەمانی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#دادگای فیدراڵ
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
#سکاڵا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران