دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی یهكێتی رایگهیاند، لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له ڕاگهیهندراوێكدا لهبارهی ڕووداوی كهوتنهخوارهوهی ههلیكۆپتهری ئیبراهیم ڕهئیسی و هاوهڵانی، ڕایگهیاند: "بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئهمیر عهبدوڵڵاهیان، وهزیرى دهرهوه و یاوەرانی".
تاڵەبانی ههروهها دهڵێت، "لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن، لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات".
#ئێران
#کوردپرێس
#ئایەتۆڵڵا خامنەیی
#ڕێبەری باڵای ئێران
#سەرۆک کۆماری ئێران
#وەزیری دەرەوەی ئێران
#بافڵ تاڵەبانی
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
#هێلیکۆپتەر
#سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#تەبرێز
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران