شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-20 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: بەڕێز و سوپاسەوە یادی بەڕێز ڕەئیسی دەکەمەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وەک هاوتایەکی خۆم کە لە نزیکەوە شایەتی هەوڵەکانی بووم بۆ ئاسایش و سەقامگیری خەڵکی ئێران و ناوچەکەمان، بەڕێز و سوپاسەوە یادی بەڕێز ڕەئیسی دەکەمەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بە هۆی شەهید بوونی سەرکۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیادا هاتووە: "لە خودای گەورە هیوای ڕەحمەت بۆ سەرکۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی دەخوازم کە بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوە هێلیکۆپتەرێکدا گیانی لەدەستدا".

ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە: "لە خودای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوو ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و یاوەرانی دەکەم کە لە هەمان هێلیکۆپتەردا بوون".

سەرکۆماری تورکیا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی جەختی لەوەش کردووەیەوە کە، "وەک تورکیا و وەک هەمیشە، لەم ڕۆژەدا سەخت و خەمناکەدا، لە پاڵ وڵاتی دراوسێمان ئێراندا دەبین".

لە پەیامەکەیدا سەرکۆماری تورکیا سەرەخۆشیی لە ڕێبەری باڵای ئێران کردووە و تێدا هاتووە: "وەک هاوتایەکی خۆم کە لە نزیکەوە شایەتی هەوڵەکانی بووم بۆ ئاسایش و سەقامگیری خەڵکی ئێران و ناوچەکەمان، بەڕێز و سوپاسەوە یادی بەڕێز ڕەئیسی دەکەمەوە".

ئەردۆغان: بەڕێز و سوپاسەوە یادی بەڕێز ڕەئیسی دەکەمەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە