پاکستان ماتەمینی گشتیی بەبۆنەی شەهید بوونی سەرۆکی ئێران ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دوای شەهید بوونی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، پاکستان ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شەهباز شەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بۆ هاوخەمیی شەهید بوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆمار و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاو کردووەتەوە و تێیدا یەک رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
محەممەد شەهباز شەریف دەڵێت: "پاکستان کەمتر لە یەک مانگ لەمەوپێش میوانداریی لە سەرۆککۆمار و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، ئەوان هاوڕێی باشی ئێمە بوون."
سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتیشی، ئەمڕۆ وەکوو ڕێزلێنانێک لە گیانلەدەستدراوانی ڕووداوەکە، ئاڵای وڵاتەکەیان بە نیوە هەڵکراوی دەمێنێتەوە.
#ئێران
#کوردپرێس
#سەرۆک کۆماری ئێران
#وەزیری دەرەوەی ئێران
#پاکستان
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
#هێلیکۆپتەر
#تەبرێز
#بەنداوی قیزقەڵاسی
#وەرزەقان
#محەممەد شەهباز شەریف
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران