کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگرتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت.
بەوتەی جومانە غەلای، بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی هەڵبژاردن لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری سالاریی دادگای فیدراڵیی عێراقە.
بۆچوونی بەکارهێنەران