شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-27 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کێڵگەێ غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردومانکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە قائیمقامی چەمچەماڵ ڕاگەیاند لە کاتژمێر ۶:۴۵ی ئێوارەی هەینی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

ڕەمەک ڕەمەزان ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی چەند زانیارییەکی سەرەتایی هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بوە، بەڵام هێشتا دڵنیا نین، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکان بە رونی نازانرێت.

ناوبراو وتیشی: بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە ۶ کەس بەرکەوتوون، ۲ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ۴ کەسی دیکەشیان برینداربوون.

هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیراوە و رێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش بە بڕی دو هەزار و ۵۰۰ مێگاوات کەم بووەتەوە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دوبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە