شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-04 11:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی سکاڵای لە دژی «ناردنی ۶۱۸ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم» رەتکردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی رەتکرردەوە کە لەبارەی ناردنی ۶۱۸ ملیار دینارەکەی هەرێمەوە تۆمارکرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی نیسانی ساڵی ۲۰۲۴ دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكه‌ی مسته‌فا سه‌ند، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عێراق له‌باره‌ی ناردنی ۶۱۸ ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

پێشتر مستەفا سەند، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سكاڵایەكی تۆماركرد، لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە تەمویلکردنی هەرێمی کوردستان بە بڕی ۶۱۸ ملیار دینار.

ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، پێچەوانەی یاسایی بوودجەی عێراقی فیدراڵییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە