شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-09 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا نیگەرانە لە هێرشەکانی سەر ئەنەکەسە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ سووریا دەڵێت، نیگەرانە لە هێرشکردنە سەر نووسینگەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاویکردەوە: "نیگەرانین لەو ڕاپۆرتە بەردەوامانەی لەبارەی هێرشکردنە سەر نووسینگەکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە باکووری سووریا بڵاودەبنەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنیان دەکەین".

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە کە "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین رێگەیەکی ئاشتیانە و مانادار بگرنەبەر بۆ پێشخستنی خواستەکانی گەلی سووریا بێ تووندوتیژی".

ئەو ڕاگەیێندراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ڕۆژی ۱-۳-۲۰۲۴ هێرشکرایە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا- پەدەکەسە کە پێکهێنەری سەرەکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردە.

بەرپرسانی پەدەکەسە دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن ئەندامانی گرووپی "گەنجانی شۆڕشگێڕ"ەوە کرا کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دادەندرێت.

ڕۆژی ۲ی مانگیش لە شارۆچکەی دربێسیێ و رۆژی ۶ی مانگیش لە شاری عامودێ لە رۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر نووسینگەکانی ئەنەکەسە.

گرووپی گەنجانی شۆڕشگێڕ بە ئەنجامدەری ژمارەیەک هێرشی دیکە بۆسەر نووسینگەکانی ئەنەکەسە و ئەندامانی دادەندرێت. تاوەکوو ئێستا گەنجانی شۆڕشگێڕ هیچی لەسەر هێرشەکانی ئەم مانگە نەگوتووە.

ئەنەکەسە و پەیەدە چەند ساڵێکە کێشەیان هەیە. پەیەدە هێزێکی سەرەکی پێکهێنەری دەسەڵاتی کوردستانی سووریایە و لەلایەن ئەنەکەسەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە رێگری لێدەکات بەشداری لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا بکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە