زێلێنسکی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی ئۆکرانيا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ئیستەنبوڵ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۸ی ئاداری ۲۰۲۴ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەسەردانێکی فەڕمی گەیشتە ئیستەنبوڵ.
بڕیارە زیلینسکی لە کۆشکی وەحدەدین پاشا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بێتەوە.
لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی ئۆکراینا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان زێلێنسکی پێشهاتەکانی تایبەت بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، دوایین پێشهاتی پەیوەندیدار بە رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە و پەیوەندییەکانی تورکیا و ئۆکرانیا تاوتوێ دەکرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران