ڤیدیۆ
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه لە بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی
پوختەی هەواڵ
به‌شێک له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه و داوای جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی ده‌که‌ن.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمیان بۆ پشتیوانی له بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به دابه‌شکردنی مووچه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رزکرده‌وه، مامۆستایان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت مووچه‌کانیان بچێته سه‌ر به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دابه‌شی بکات، "چونکه ده‌ستمان دا‌غ بوه و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌یان مووچه‌مان خوراوه و پاشه‌که‌وتکراوه".
هەروەها فه‌رمانبه‌رێک که به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی کردوه، دەڵێت: "ئابڕوومان چووه به‌ده‌ست دواکه‌وتنی مووچه‌وه و ژیانمان تێکچووه، بۆیه داوا ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ مووچه له به‌غداوه دابه‌شبکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران