شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-06 12:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانی قورس لەنێوان SDF و هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕ لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی بەرگریى نیشتمانى (دیفاع وەتەنیی) ڕوویداوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ده‌ڵێت: "چەکدارانی دیفاع وەتەنیی سەر بە حکوومەتی سووریا، هێرشیانکردوەتە سەر سێ خاڵی هێزەکانی هەسەدە و هەوڵیانداوە لە ڕووباری فوراتەوە بە بەلەم بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە پێشڕەوی بکەن".

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، "هێزەکانی هەسەدەش لە شارۆچکەکانی جەزرە بوشەمس ‌و بەکرەوە بە چەکی قورس وەڵامی هێرشەکەیانداوەتەوە و سەرەڕای ئەوەش، هێزەکانی دیفاع وەتەنی توانیویانە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی هەسەدە ئاگر تێبەربدەن".

باس له‌وه‌شده‌كرێت، "بەو هۆیەوە پێکدادانی قورس لەنێوان ئەو دوو هێزە لە سنووری شارۆچکەکانی هەرموشییە و جەزرە میلاج ڕوویانداوە و هاوکات لەگەڵ پێکدادانەکانیشدا هێزەکانی حکوومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەتۆپبارانکردنی شارۆچکەکانی هەرموشییە و بەکر لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدا کردووە".

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، هەسەدە لە شارۆچکەی حوایجەوە خاڵە سەربازییەکانی حکوومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکانیان لە شارۆچکەی بەقرەس لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات بە چەکی قورس بۆردوومانکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، هێزەکانی حکوومەتی سووریا و چەکدارانی دیفاع وەتەنی لەو هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و بەو هۆیەوە پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هەسەدە لەمدواییانەدا زیادیکردوە و ئێستا ڕۆژانە هێرش ‌و پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوودەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە