جەمشید عەندەلیبی، ژەنیاری نێوداری نەی کۆچی دوایی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- جەمشید عەندەلیبی، ئاوازدانەر و ژەنیاری نێوداری نەی لە تەمەنی ۶۶ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا عەدەلیبی لەدایک بووی ۱۲ی ڕەشەممەی ۱۳۳۶ لە شاری سنە بوو. لە سەرەتادا ژەنیاریی بە بێ مامۆستا دەست پێکرد پاشان لە زانکۆی تاران و پاش ئاشنا بوون لەگەڵ حوسێن عموومی درێژە بە فێربوونی تەکنیکەکانی ژەنیاریی نەی دا.
ناوبراو لە چەندین بەرهەمدا لەوان، بیداد، نەوا، دەستان، دڵی مەجنوون، سەروەی چەمان لەگەڵ مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریان هاوکاری کردووە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کوردی
#مۆسیقای کوردی
#جەمشید عەندەلیبی
#نەی
#محەمەد ڕەزا شەجەریان
#عەندەلیبی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران