مەسروور بارزانی و محەمەد بن زایید کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەریەکە لە هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبووزەبیی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ڕابردوو مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی حکوومەتەکان سەردانی ئیماراتی کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران