نووسراوێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی کرا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نووسراوەکەدا کە سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بڵاویکردووەتەوە باسی دۆخی قورسی بژێویی فەرمانبەرانی کوردستان و چەند مانگ وەرنەگرتنی مووچەکانیان کراوە، تێیدا هاتووە: "بفەرموون فەرمان بدەن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ئەو دوو وەزارەتە بۆ ئەوەی بابەتی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەپێی ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران وەکوو ئەوەی لە نووسراوی ژمارە (۳۰۰۲/۲۳۳۳۴۲۶) لە ۱۵ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳ هاتووە، چارەسەربکرێت.
نووسراوەکە جەخت لە نووسراوێکی پێشتر دەکاتەوە کە تێیدا داواکرابوو هەمان مامەڵەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ناوەندی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و مووچەکانیان لە رێگەی بانکەوە و مانگانە بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە بەشێکیان تێبینییان نووسیوە لەوانە: "فەرمانبەران پەیوەندییان بە ناکۆکیی سیاسییەوە نییە. بەڵێ بۆ دادپەروەریکردن لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
بۆچوونی بەکارهێنەران