شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-24 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆ بکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دەبێت لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت: "ئەوەی لە هەولێر ڕوویداوە پەیوەستە بە پرسی ئەمنییەوە و لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا کە لە داهاتویەکی نزیک دەیکەین، ئەم پرسە دەبێتە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و پاتی".

سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەیدا وتیشی: "ئێمە لەکاتی هێرشە مووشەکییەکەدا ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیمان هەبووە و بە کارێکی ناڕەوای دەزانن".

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی: "من بەدوری دەزانم هێرشێکی موشەکی لەم قەبارەیەدا بۆ سەر تاکەکەسێک بێت، ئەو پروپاگەندانەی لەسەر کەسەکە دەکرێت جێگەی گومانن، لەکاتێکدا ئەو کەسە لای ئێمە ناسراوەو پیاوێکی کاسبی شارەکەیە و پێمانوایە دوورە لەوەی ببێتە لانە بۆ کاری سیخوڕی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە