کوژرانی ئەندامێک و دەستگیر کردن سێ ئەندامی داعش لە مەنبەج ڕاگەیێندرا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی كوردستانی سووریا لە میانی ئۆپهڕاسیۆنێكی ئهمنیدا لە شاری مەنبەج، ئهندامێكی داعشیان كوشت و سێ ئەندامی دیكهیان دهستگیركرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایش له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند، هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکانی شانەیەکی داعش کە كردهوهی تیرۆریستییان لە شاری مەنبەج ئهنجام دهدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزهكانمان سێ ئەندامی شانەکەیان دەستگیرکردووە و یەکێکی دیکەشیان له كاتی ڕووبهڕووبوونهوه كوژرا.
ڕاشیگهیاند، دەستگیرکراوان دانیان بەوەدا ناوە کە كردهوهی تیرۆریستییان له شاری كەمبەج ئەنجام داوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران