ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ماڵی پێشڕەو دزەیی بارگای مووساد نەبووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بوونی بارەگای مووساد لە شوێنی هێرشەکەی هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێکدا لەدوای چوونە سەر شوێنی هێرشەکەی هەولێر وتی: ئەو تۆمەتانەی باس لە بەئامانجگرتنی بارەگایەکی مووساد دەکەن، بێ بنەمان.
شایانی باسە ناوبراو لەسەر بڕیاری حکوومەتی بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر گەیشتە شارەکە.
بڕیارە ڕاپۆرتێک لەبارەی هێرشەکەوە ڕادەستی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران