شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-15 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بنەبڕ بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- تورکیا بۆردوومانێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ سەر پێگە مەدەنییەکانی کوردستانی سووریا و لە هەرێمی کوردستانیش بە فراوانی هێرشی بۆ سەر چەندان شوێن دەستپێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەرامبەر ئەو هێرشانە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: " لە دوو رۆژی ڕابردوو تورکیا لەڕێی فڕۆکە و درۆنەکانی وێستگەی وزە، وێستگەی کارەبا، سایلۆ و تیمی بەرگریی شارستانیی کردووەتە ئامانج"

هەسەدە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچەکەدا بنەبڕ بکات کە ئەمە جەنگێکی ئاشکرایە لە دژی خەڵکی سڤیل.

هاوکات زۆر بە سەختی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ناوچەکانی ئامێدی و خواکورک و قەندیل و باکووری سلێمانی بۆردوومان کردووە.

 وەزارەتی بەرگریی تورکیاش، ڕایگەیاند تەنها رۆژی ١٤ ی کانوونی دووەم ٢٤ ئامانجی یەپەگە و پەکەکەیان کردۆتەوە لە عێراق و سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە