شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-27 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژاپۆن کەشتیوانێکی ئاسمانی ڕەوانەی مانگ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕان بەدوای مانگدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن ڕێککەوتنی کۆتایی دەکەن بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار کەشتیوانێکی ئاسمانیی ژاپۆنی لەسەر مانگ بنیشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی لەسەر زاری سەرچاوەکانەوە بڵاوی‌کردۆتەوە، بەرنامەی ئارتمیس ئامانجی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژووییە بە ناردنی کەشتیوانی ئەمریکیی بۆ سەر ڕووی مانگ بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا تا ساڵی 2025، کە ڕەنگە لەناو ئەوانەی لەسەر مانگ دەنیشنەوە کەشتیوانێکی ژاپۆنیان لەنێواندا بێت.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە هەردوو وڵات تاوتوێی ناردنی کەشتیوانی دووەمی ژاپۆنی بۆ سەر مانگ دەکەن و پێشبینیش دەکرێت لە زووترین کاتدا لە مانگی داهاتوودا پلانەکە یەکلایی بکرێتەوە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، ژاپۆن مووشەکی (H2A)ی هەڵدا کە گالیسکەیەکی نیشتنەوەی مانگی سەر بە ئاژانسی بۆشاییگەڕی ژاپۆنی هەڵگرتبوو لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی تانێگاشیما لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، ئەمە یەکەم جار بوو موشەکێکی گەورەی ناوخۆیی لە دوورگەی تانێگاشیما لە دوای هەوڵی هەڵدانی  شکستخواردووی مانگی ئازاری مووشەکیH3ی ژاپۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە