شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-27 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پشدەر بۆردوومان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە بۆ ماوەیەکی زۆر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی دەڤەری پشدەردا سوڕاونەوە و بۆردوومانی سنووری ناحیەی سەنگەسەریان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سەنگەسەر بە شارپرێسی  ڕاگەیاند: "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە گوندى بێپاڵان لە سنووری ناحیەی سەنگەر بۆردوومان کراوە، بەڵام بۆردوومانەکە لە دەرەوەى گوندەکە بووە".

ناوبراو وتیشی: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو گوندنیشینان دروستبووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە ".

هەر لەمبارەوە ، کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى رێکخراوى CPT لە هەرێمی کوردستان  بە شارپرێسی ڕاگەیاند "بەپێى بەدواداچوونەکانمان  کاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمڕۆ  سنوری  گوندى بێپاڵانی پشدەر  بۆردومانکراوە و ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیراوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە