شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-16 04:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشداری کردنی هەموو دەنگێکی کورد گرنگە بۆ پاراستنی پێگەی نەتەوەکەمان لە کەرکووک

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا داوا لە کوردەکان دەکات بەهێزەوە بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە بکەن. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، بەم بۆنەیەوە دەمەوێت وەک بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیی سەرشانم بە تکایەکی برایانە پێتان بڵێم؛ کە ململانێ لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان تەنها ڕەهەندی حیزبی و سیاسی نییە، بەڵکوو ڕەهەندێکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیشی هەیە، بۆیە بەشداری کردنی فراوانی ئێوەی ئازیز ئێجگار گرنگ و پڕ بایەخە، تکایە با ململانێی ناپەسەندی سیاسی و قۆڵبادانی حیزبی ساردتان نەکاتەوە لەوەی بڕۆن بەشداری بکەن، بەشداری کردنی هەموو دەنگێکی کورد گرنگ و پڕ بایەخە بۆ پاراستنی سەنگ و پێگەی کورد لەو شارەدا.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، لە کاتێکدا جارێکیتر جەخت لەوە دەکەمەوە کە هەنگاوی هەرە گرنگ بەشداری ئێوەی ئازیزە لە هەڵبژاردنەکاندا، تکا لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی دەنگدەران دەکەم کە بۆ دەنگدان بە کاندید ئێوە دەتوانن بە هۆشیاریی و ئاگاییەکی باڵاوە دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن کە پێتان وایە دەتوانن دڵسۆزانە خزمەتی خۆتان و شارەکەتان بکەن، گرنگ ئەوەیە بە فراوانی بەشداری بکەن، جا دەنگ دەدەن بەکێ ئازادن و دەرفەتتان هەیە لە نێوان کاندیدە کوردەکاندا هەرە باش و دڵسۆزەکان جیابکەنەوە و سەریانبخەن کە شایستەی ئەوە بن لە ئەنجوومەنێکى خزمەتگوزاریی و بە هاوبەشى لەگەڵ ئەندامانى دیکەى ئەنجوومەن لە نەتەوە و ئایین و ئایینزا جیاوازەکان و پاڵپشت بە بنەماکانى ئاشتی و پێکەوەژیان ئەنجوومەنى پارێزگا کارا بکرێتەوە.

شێخ جەنگی دەشڵێت، جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئێوە بەرپرسیارانەتر لەو حیزب و کەسانە مامەڵە بکەن کە هیچ ڕێزیک بۆ پێگەی کەرکووک و قوربانییەکانی ئێوە دانانێن، ئێوە ببنە پارێزەری سەنگ و پێگەی خۆتان لە ئێستا و ئایندەی شارەکەتاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە