شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-15 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بە تەواوەتی داخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و کۆتا کاروانیان کە ١٧٠ خێزان بوو گەڕانەوە شاری سەلاحەدین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پینجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاوی­کردەوە، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە، دواهەمین کاروانی ئاوارەکان لەو کەمپە گەڕانەوە بۆ شاری سەلاحەدین و بەتەواوەتی داخرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق ساڵی ئایندە کەمپی ئاوارەکان پێویستە هەموویان دابخرێن، لەبەرامبەردا هەر خێزانێک بڕی ٥ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.

لەئێستادا تەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت و کەمپی تازەدێ لەگەرمیان لەم سنورە ماوە کەنزیکەی ١٦٠٠ خێزانی تێدایە.

شایانی باسە لەسەرەتای پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر عێراق، هەزاران خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کران، حکوومەتی عێراق سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا تا ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو کەمپانە چۆڵ بکرێن و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە