هەسەدە سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانەی دۆزییەوە کە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دوای بۆردوومان کردنی دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەسەدە سەکۆی هەڵدانی مووشەکەكانی دۆزییەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کە سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە گوندەواری شارۆچکەی شەدادی باشووری حەسەکە لە كوردستانی سووریا دۆزیوەتەوە.
پێشتر پێنج گولـلە هاوەن لە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکە و دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەكانیان سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە نزیک گوندی عەدلە لە باشووری شارۆچکەی شەدادی دۆزیوەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران