به‌رپرسیاری خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵک و شکستی حوکمڕانی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه که هه‌رێمیان به‌مڕۆ گه‌یاند
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: ئه‌و شه‌وه که ۲۱‌ی (ئه‌یلول/۹)ی ۲‌۰۲۳ بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی یوسف کلابی و حسێن مۆنیس و محه‌مه‌د نووری) کۆ بووینه‌وه تاوه‌کوو تێ‌یان بگه‌یه‌نین ئه‌و سێ ۷۰۰ ملیاره‌ی بۆ هه‌رێم دێت بۆ مووچەی خه‌ڵکی کوردستانه و کێشه دروست نه‌که‌ن، چوونکه ڕۆژه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانکه‌کانیان بانگ کردبوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردبوون که ئه‌گه‌ر پاره به‌قه‌رز بۆ هه‌رێم بنێرن شکاتیان لێ ده‌که‌ن، دوای کاتژمێرێک گفتوگۆ ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو یووسف کلابی وتی: "چۆن پاره‌تان بۆ بنێرین ئێوه هونه‌رمه‌ندێکتان هه‌یه ناوی حه‌مکۆیه قسه‌ی به ئیمامی حسێن و حه‌شدی شه‌عبی وتووه"، وتمان ئه‌وه ته‌سه‌روفی شه‌خسی بووه و وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێم سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکردووه، دواتر به‌ڵێنیان دا شکات نه‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون ئه‌و پاره بۆ مووچە بدرێت به هه‌رێم.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ که له هه‌رێم نه‌کرا به‌پشوو وه‌ک (یوم النصر) که له پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق پشوو بوو، یووسف کلابی ڕه‌خنه‌ی گرت و ده‌ڵێت، سبه‌ی سکاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانکانه تۆمار ده‌که‌ین که پاره‌یان بۆ هه‌رێم ناردووه!".
سران عومەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "هه‌میشه پێمان وتون له‌مه‌سه‌له‌ی پابه‌ندی یاسای بودجه کێ به‌رپرسیاره سزای ئه‌وه بده‌ن، خه‌ڵکی هه‌رێم و مووچەخۆران گوناهیان چیه باجی ئه‌م ناکۆکی و حیکایه‌تی مێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن!، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک پێشتر باسمکرد به‌شێک له‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌بانه‌ی مه‌سه‌له‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران وه‌ک کارتێک به‌کاردێن به‌رامبه‌ر حکومه‌تی عێراقی، ئه‌گه‌ر نا له حه‌قیقه‌تدا هیچمان پێ ڕه‌وا نابینن و گه‌مه به‌سۆزی مووچەخۆرانی هه‌رێم ده‌که‌ن".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌تا له‌هه‌فته‌ی ئه‌خیری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان سکاڵا تۆمار ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره بۆ مووچەی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شی که بۆ مووچەی مانگی حه‌وت و هه‌شت هات، به‌شێکی ئه‌م سکاڵایانه‌ش بۆئه‌وه‌ن پاره‌ی دیکه نه‌نێردرێت بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ی که ده‌مێنێت".
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "ئه‌وه‌ی تانه له‌ئێمه ده‌دات گوایه و تومانه نه‌وت راده‌ست بکه‌ن کێشه‌ی بودجه‌مان نامێنێت، ئه‌وه دروسته و وایه، به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی کرێی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه تاوه‌کو ئێستا نه‌وت ڕاده‌ست نه‌کراوه، به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵک و شکستی حوکمڕانی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه که هه‌رێمیان به‌مڕۆ گه‌یاند".
بۆچوونی بەکارهێنەران