شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-13 06:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 لە هەرێم لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۳۸ دۆسیەی بازرگانی‌کردن بە مرۆڤ کراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیندار زێباری رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۳۸ دۆسیەی بازرگانی‌کردن بە مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لە دووەم کۆنفرانسی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێم کار لەسەر گرەنتی کردن و پتەو کردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە دەستورییەکان دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرتی جۆراوجۆری لە بارەی جێبەجێ کردنی پلانەکانی  پاراستنی مافی مرۆڤی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ کردووە.

زێباری ئەوەشی خستەڕوو، ئازادی ڕادەربڕین لە بناغەی یاساکانی پاراستنی مافی مرۆڤە، لەسەر ئەو ڕێرەوە هەرێمی کوردستان لەسەر چەندین دۆسیەی توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کردووە، هەروەها دەیان کەس بە سزای پێبژاردن بە تۆمەتی توندوتیژی دژ بە رۆژنامەنووسان سزادراون.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، حکوومەتی هەرێم گرنگی ئەوتۆ بە دۆسیەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ دەدات، لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۳۸ دۆسیەی بازرگانی کردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و بازرگانی کردن بە منداڵ و بەقاچاخ‌بردن و بەکارهێنانی مرۆڤ بۆ دەرۆزەکردن کراوە.

دیندار زێباری ئەوەشی ئاشکراکرد، ۴۳۲ کۆمپانیا لەسەر ئەو دۆسیانە داخراون یاخود لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت یاخود سزادراون، هەروەها نزیکەی هەزار کۆمپانیا چاودێریییان خراوەتە سەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە