شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-11 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبەر کوردبوونم دادگایی دەکرێم

پوختەی هەواڵ
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگه‌یاند، بەهۆی ئەوەی سیاسەتمەدارێکی کوردە دادگایی کراوە و وتی کەس ناتوانێت وامان لێبکات کڕنۆش ببەین.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

دەمیرتاش لەمیانی دانیشتنێکی دیکه‌ی دادگایی‌کردنیدا کە لە زیندانی ئەدرنە به‌ڕێوه‌چوو، وتیشی: ساڵانێکە بەهۆی قسەکانیەوە لە ڕووبەرێکی ۱۲ مەتر چوارگۆشەدا زیندانی کراوه‌.

لەکاتێکدا سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی سیستەمی زانیاری دەنگی و ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنە کە لەوێ دەستبەسەرە، بەشداری دانیشتنەکەی کرد، پارێزەرەکانیشی  لە دانیشتنەکەدا هەر لە ڕێگەی سیستەمی زانیاری دەنگی و ڤیدیۆیی لە دادگاکانی ئیستانبوڵ، ئەنتالیا و دیاربەکرەوە ئامادە بوون.

شایانی باسە سەلاحەدین دەمیرتاش لە نێوان ساڵانی ۲۰۱۵ بۆ ۲۰۱۷ بە تۆمەتی "سووکایەتی‌کردن بە بەرپرسێکی گشتی" تۆمه‌تبار کرا، لەوانە ئەو قسانەی کە بەرامبەر بە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردبووی، ۱۰ دۆسیەی جیاوازی له‌سه‌ر کۆ کرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە