شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-30 08:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک سه‌رکرده‌ی دیکه‌ کۆبووه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک سەرکردە و وەزیری عێراق کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی بەرهەم ساڵح، بەرهەم ساڵح لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژماره‌یه‌ک سەرکردە و وەزیر، لەوانە محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دکتۆر خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی کۆبوەوە و سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆ کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، باس لە دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە کرا، لە کۆبونەوەکاندا دووپات‌کرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەتایبەتی کێشەی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە